گروپی هونەریی ژیوار کۆنسێرتێکیان لە تاران بەڕێوە برد+وێنە

15:51 - 21 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: گروپی مۆسیقای ژیوار بۆ یادی هونەرمەندێکی کۆچکردووی کوردی خەڵکی شاری سنە، کۆنسێرتێکی مۆسیقاییان بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ رۆژی شەممە رێکەوتی ١٩ی رێبەندان گروپی مۆسیقای ژیوار، کە گروپێکی ژنانەیە، لە ساڵۆنت فەرهەنگسەرای تاران کۆنسێرتێکی مۆسیقاییان بۆ یادی هونەرمەندی کۆچکردوو حوسێن یوسف‌زەمانی رێکخست.

حوسێن یووسف زەمانی ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی لەشاری سنە لەدایک بووە و دوای ٥٠ ساڵ کار کردن لە ئورکسترای رادیۆ تەلەفزیۆن و خزمەت بەكاری هونەری، لەرێكەوتی ١٠ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٢ كۆچی دوایی كرد.

ئەو گروپە مۆسیقاییە، بڕیارە لە رێکەوتی ٣٠ مانگی رێبەندانی ئەمساڵ کۆنسێرتێکی مۆسیقایی بە دوو زمانی کوردی و فارسی بەڕێوە ببەن.

گروپی مۆسیقای ژیوار لە کاتێکدا بڕیار بوو لە ناوەڕاستی پاییزی ئەمساڵدا کۆنسێرتێک لە تاران بەرێوە ببەن، لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێرانەوە مۆڵەتیان پێ نەدرا.

هەروەها لە ماوەی رابردوودا نوێنەری خەڵکی شاری بۆکان رەخنەی لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی شاری بۆکان گرتبوو، کە مۆڵەتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرت بە ژنانی کورد ئەدات.

ئەم هەڵوێستەی نوێنەری بۆکان لە مەجلیسی ئیسلامی دژکردەوەی توندی هاووڵاتییان و هونەرمەندانی کوردی لێکەوتۆتەوە و بەبێ حورمەتی کردن بە \"کەرامەتی خەڵکی بۆکان\" تاوانباریان کردبوو.
\"18305.jpg\"

\"18304.jpg\"

\"18307.jpg\"

\"18306.jpg\"

\"18308.jpg\"

\"18310.jpg\"