گروپی مۆسیقای "رووناک" کۆنسێرتکی تایبەتی بەڕێوە دەبات

16:37 - 31 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆنسێرتێکی تایبەتی پێکهاتوو لە گۆرانی و مۆسیقای سەرجەم نەتەوەکانی ئێران، لەلایەن گروپی مۆسیقای \"رووناک\"ـەوە لە شاری تاران بەڕێوە دەچیت.

بەپێی هەواڵی بەشی پەیوەندیەی نێونەتەوەییەکانی دامەزراوەی \"روودەکی\"، گروپی مۆسیقای \"رووناک\" شەوی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی گەلاوێژ بە سەرپەرستیی \"کەیوان عەلی‌محەمەدی\" کۆنسێرتێکی تایبەتی پێکهاتوو لە گۆرانی و مۆسیقای نەتەوەکانی پێکهێنەری ئێران، رێک دەخات.

لە بەشی یەکەمی ئەو کۆنسێرتە مۆسیقاییەدا گۆرانییەکانی وەک: بی همگان (فارسی)، بەهار (بەلووچی)، شیرین (شیرازی)، شەوچرا (کوردی)، شیرین (ئازەری) لەگەڵ ژەنیی ئامێری دەف پێش کەش دەکرێن.

هەروەها بەشی دووەم چەند پارچە ژەنینی ئامێری (تار)، مەی جوونە یار (شوماڵی)، مەیخانە (جنووبی)، باروون باروون (لوڕی)، دەریا (جنووبی) و کەتان کەتانە (کوردی) لە خۆ دەگرێت.

لەم کۆنسێرتەدا \"عەلی محەمەدی، گۆرانیبێژی کورد و ژەنیاری دەف، یەعقووب نەورۆزی ژەنیاری سەنتوور، ئەحمەد نائێبی، گۆرانیبێژی ئازەری، بێهرووز ئەڵماسی، ژەنیاری کەمانچە و گۆرانیبێژی لوڕی، سیامەک سادقی گۆرانیبێژی گیلەکی و ژەنیاری تار، ئیبراهیم بوشێهری ژەنیاری نەی، عەلی درەفشان ژەنیاری دووتار و گۆرانیبێژی خۆراسانی، فریشتە تەقیانی ژەنیاری بەربەت، نێدا رەزاییان ژەنیاری دەهۆڵ و دایرە، هینگامە تورابیان ژەنیاری عوود، حانیە عەلی محەمەدی ژەنیاری تار، مەحموود مەکی ژەنیاری هارمۆنی و گۆرانیبێژی بەلووچ\" وەک هونەرمەند ژەنیار بەشدار دەبن.

کەیوان عەلی محەمەدی سەرپەرستی ئەو گروپە سالی ١٣٥٣ لە شاری سنە لە دایکبووە و لەلایە باوکی فێری ژەنینی ئامێری دەف بووە و لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا پلەی یەکەمی ژەنینی دەفی لە ئاستی ئێراندا بەدەست هێنا.

ناوبراو هەتا ئیستا لە ٨ فستیڤاڵی نێونەتەوەی مۆسیقادا بەشداری کردووە و جیا لەو سەرکەوتنانە، لە وڵاتانی یونان، دانمارک، بلارووس، ئیتلیا و فەڕانسە\"دا پلەی یەکەمی لە ژەنینی ئامێرەکانی دەف و دەهۆڵی بەدەست هێناوە.
\"14095.jpg\"

\"14097.jpg\"

\"14098.jpg\"

\"14102.jpg\"

\"14100.jpg\"

\"14099.jpg\"