گرووپی هەڵپەڕكێی كوردستان لە فێستیڤاڵی یارییە ناوچەییەكان پلەی یەكەمی بەدەستهێنا

03:20 - 1 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: گرووپی هەڵپەڕكێی كوردستان (شاری مەریوان) لە چوارەمین فێستیڤاڵی یارییە ناوچەییەكانی ئێران كەلە پارێزگای زەنجان بەڕێوە چوو، توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت.

ئەو فێستیڤالە بە بەشداریی 270 وەرزشوانی پیاو لە 26 پارێزگاو و لە رۆژەكانی 27 و 28‌ی پووشپەڕ لە شاری \"سوڵتانیە\"‌ی سەر بە پارێزگای زەنجان بەڕێوە چوو.

ماڵپەڕی وەرزش و لاوانی پارێزگای كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەو فێستیڤاڵە پێكهاتبوو لە 12 رشتەی وەرزشی و لە هەر پارێزگایەك زیاتر لە 12 وەرزشوان بەشدارییان كردبوو.

ئەو فێستیڤاڵە لە چەندین بەشی وەكوو: پێكانی نیشانە بە بەرد، تیر هاوێژی لەسەر ئەسپ، \"كورسی ئەسپ سواری\"، ئاڵف كێشان، مۆسیقای ناوچەیی، پێشبڕكێی لی لی ( هەڵاتن بە یەك لاق)، تێر هاویشتن، هاویشتنی قورسایی ... پێكهاتبوو.