گرووپی هەڵپەرکێی ئەوینی شاری بانە پلەی یەکەمی لە وڵاتی ئەرمەنستان بەدەست هێنا

21:39 - 27 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڕی هەڵپەڕکێی ئەوینی شاری بانە، پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی جیهانیی وڵاتی ئەرمەنستانی بەدەست هێنا.

گرووپی هەڵپەرکێی ئەوینی شاری بانە کە لە ڤێستیڤاڵی فەرهەنگ و کلتووری وڵاتان لە وڵاتی ئەرمەنستان بەشداری کردبوو، توانی پلەی یەکەمی ئەو فێستیڤاڵە بە دەست بێنێت.

ئەو فێستیڤاڵە کە لە وڵاتی ئەرمەنستان بەڕێوەچوو، گرووپی هەڵپەرکێی ئەوینی شاری بانە وەکوو نوێنەری کوردستان تێیدا بەشدار بوو ، پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.

لەو فێستیڤاڵەدا، ٣٢ گرووپ لە ١١ وڵاتی جیهان بەشداریان تێیدا کردبوو و پاش چەند ڕۆژ لە پێشاندانی فەرهەنگ و کلتووری وڵاتان لە شاری \"تساغگادزۆر\"ی وڵاتی ئەرمەنستان کۆتایی پێهات.

گرووپی هەڵپەرکێی ئەوین ماوەی ١٨ ساڵه دامەزراوە و لە چەند فێستیڤاڵی جیهانی بەشداری کردوە و چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە.