گرووپی شانۆی ئاناهیتای سەقز لەشاری کەرکووک چوار خەڵاتی بەدەست هێنا

20:00 - 27 رەزبەر 2716
ئاژانسی کوردپا: گرووپی شانۆی ئاناهێتای شاری سەقز توانی چوار خەڵات لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەر شەقام لە شاری کەرکووک بە دست بێنێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوایین شانۆی شەقامی گرووپی ئاناهیتای شاری سەقز توانی لە سێهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆ سەر شەقام چوار خەڵات بە دەست بێنێت.

گرووپی ئاناهیتا شاری سەقز بە پێشکەش کردنی شانۆیەک لەژێر ناوی \"پەتاتە برژاوەکان\"سیب زمینی‌های برشتە، توانی لە فێستێڤاڵی نێونەتەوەیی شاری کەرکووک چوار خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵە بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

خەڵاتی باشیرین دەرهێنەر، باشترین ئەکتەری پیاو، باشترین بیرۆکە و شیکردنەوەی شانۆی سەر شەقام لە شاری کەرکووک بە گرووپی ئاناهیتا شاری سەقز بەخشرا.

بیرۆکەی ئەو شانۆیە لە لایەن هاوارێ ڕەزایی دەرهێنەر و گەڵاڵەڕێژی بۆ کرابوو.

ئەو شانۆیه بە زمانی کورد پێشکەش کرا و لە چوارچێوەی گاڵتەجاڕیدا باسی ڕەخنەگرتن لە برۆکراسی ئیداری و دامەزراندنەکان و بێکاری لاوان دەکات.

ناوەڕۆکی ئەو شانۆیە ‌هێنانی تماشاچییەکان و تێوەگڵانی ئەوان سەبارەت بە ماددەی سڕکەر، زانکۆ، پێکهێنانی ژیانی هاوبەش ... کەشێکی خوشی و شادی، بەڵام بەشێوەی تراژیدی باس دەکات.

فێستیڤاڵی شانۆ کەرکووک بە بەشداری شانۆکارانی ناوخۆیی و بەیانی بەڕێوە چوو.