گرووپی شاخەوانیی "سەوزی چیا" هەڵمەتێکی بەڕووچاندنی بەڕێوەبرد

10:50 - 18 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی "سەوزی چیا"ی مەریوان، هەڵمەتێکی بەڕووچاندنی بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ١٧ی خەزەڵوەر، گرووپی شاخەوانیی سەوزی چیا لە بەرزاییەکانی شاری مەریواندا، بە ئامانجی بووژاندنەوەی دارستانەکان، بەڕوویان چاند.

ئەم هەڵمەتە لەنێو دارستانەکانی "کانی گوێز"ی مەریوان کە پێشتر ئاگری تێبەرداربوو و بەشێک لە دارەکانی سووتابوون، بەڕێوەچوو.

گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان هەروەها ڕایگەیاندووە کە هاووڵاتییان دەتوانن لەم وەرزەدا بە ناشتنی دنکە بەڕوویەک لە پاراستن و بووژاندنەوەی دارستانەکاندا هاوکار بن.