گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی لە گەتووخانەی ورمێ چڕتر بووە

17:15 - 11 خاکەلێوه 2720

بەرپرسانی زیندانی ورمێ لە ترسی ناڕەزایەتیی بەندکراوان، ڕێوشوێنی توندی ئەمنیینا بەرانبەر بە بەندکراوان گرتووەتە پێش.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەواوی کەرەستەی بەندییەکان، بە تایبەت کوردی و میز، ڕەوانەی دەرەوەی بەندەکان کراون.

ئەو سەرچاوەیەن هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد: "زیندانی ورمێ لەلایەن هێزەکانی گاردی تایبەتەوە و دژە شۆڕشەوە گەمارۆ دراوە".

سەرەڕای دەرکردنی بەخشنامەی نوێ بۆ لێخۆشبوون و پێدانی مەرەخەسی بە زیندانییەکان، پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرپرسانی زیندانی ورمێ و دادوەری چاوەدێری زیندان بە بیانووی جۆراوجۆر لە پێدانی مەرەخەسی بە زیندانییان دژایەتی دەکەن.