گرانیی برنج هاووڵاتییانی بەرەوڕووی گرفت کردۆتەوە
05:04 - 10 بەفرانبار 2712
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتیانی شاری سنە بە هۆی چوونەسەرێی نرخی برنج لە بازاڕەکانی ئەو شارە بۆ کڕینی برنجی یارانەیی لە بەر دەرکی فرۆشگەی ئەو شارە کۆبوونەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی چوونە سەرێی ٢٥%یی نرخی برنج، هاووڵاتییانی شاری سنە بەمەبەستی کڕینی برنجی یارانەیی روویان لە فرۆشگە دەوڵەتییەکانی ئەو شارە کردووە.
ئەوە لە کاتێک دایە ماوەی زیاتر لە ٤٠ رۆژە پێش ئێستا بازرگانەکان لە پێش دا پارەی برنجەکانیان لە فرۆشگە و شیرکەت تەعاونییەکان وەرگرتووە و هەتا ئێستا ئەو برنجانەیان رادەستی کڕیارەکان نکردووە.
ئێستا نرخی هەر کیسە برنجیکی ١٠ کیلۆیی لە بازاڕەکانی شاری سنە بە ٥٠ هەتا ٥٥ هەزار تمەن دەفرۆشرێت هەر بەو هۆیەوە هاووڵاتیان روویان لە برنجی یارانەیی بە نرخی ٢٧ هەزار تمەن کردووە.
بەهۆی چوونەسەرێی نرخی دراوە بیانییەکان بە تایبەتی نرخی دولار لە بازاڕەکانی ئێران لەماوەی حەفتەی رابردوودا بۆتە هۆی ئەوە کە نرخی برنج لە هەر کیلۆیەک دا ٣٠٠ هەتا ٥٠٠ تمەن چوونەسەرێ بەخۆیەوە ببینێت.
لەلایەکی هەواڵدەریی \"ئیسنا\" بڵاوی کردەوە برنجی هاوردە کراو لە فرۆشگەکانی پارێزگای کرماشان رووی لە کەمی کردووە و زۆربەی کاتەکان برنج لە هیچ کام لە فرۆشگاکانی ئەو شارە دەست ناکەوێت.
ئەوەش لە کاتێک دایە \"حشمەتوڵڵا کەبوودی\" جێگری بەرپرسی چاوەدێریی رێکخراوی پیشەسازی و بازرگانیی پارێزگای کرماشان بە هەواڵدەریی \"ئیسنا\"ی راگەیاندبوو، کە لەو پارێزگایە دا کەمیی برنج بوونی نییە و برنج بەپێی پێویست برنجی هاوردە کراو لە فرۆشگەکاندا بوونی هەیە.
بەپێێ دوایین نرخ کە هەواڵدەریی مێهر بڵاوی کردۆتەوە، نرخی هەر کیلۆ برنجی \"هاشمی\" ٥٥٠٠ تمەن، برنجی تاروم ٥ هەزار تمەن، برنجی سەدری ٤٨٠٠ تمەن و برنجی نیو دانە ٣٦٠٠ تمەن لە بازاڕەکانی ئێراندا فرۆشراون.
دوابەدوای گەماروە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر حکوومەتی ئێران و قەدەغە کرانی هەناردەی چەندین کاڵا و شتوومەک، نرخی پێداویستییەکانی رۆژانەی خەڵک گران بوون و بەرز بوونەوەییەکی لەڕادەبەدەری بەخۆیەوە بینیوە و خەڵکیش لە هەمبەر ئەو گرانییە دەستەوەستانن و تەنیا چاوەڕێ دابەزینی نرخی شتومەکەکان دەکەن.