گرانتربوونی شیره‌مه‌نییه‌كان له كوردستان
14:23 - 19 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی سه‌رما و یه‌كه‌م شه‌پۆلی بارینی به‌فر له شاره‌كانی كوردستان، نرخی به‌شێك له پێداویستییه خۆراكیه‌كان و یه‌ك له‌وان شیره‌مه‌نییه‌كان بەرز بوونەوە.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، له‌حاڵێكدا كه پێویستیی خه‌ڵك ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ بە شیره‌مه‌نییه‌كان زیاد ده‌بێت و به‌رپرسانی ڕێژیمیش له هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌ردەوام واده‌ی هه‌رزان كردنی ده‌ده‌ن، زستانی ئه‌مساڵیش نرخی شیره‌مه‌نییه‌كان له كوردستاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دیتووه كه ئه‌مه‌ش خه‌ڵك له كڕین و به‌كارهێنانی شیره‌مه‌نییه‌كان دوور ده‌خاته‌وه.
به وته‌ی هه‌واڵده‌رییه حكوومه‌تییه‌كان له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه تاكوو سه‌ره‌تای پاییز، نرخی شیر له شاره‌كانی كوردستان ١٥ تا ٣٠ له‌سه‌د زیادیان كردووه. له سه‌ره‌تای پاییزیشهوه تاكوو ئێستا ڕه‌وتی چوونه سه‌ری نرخه‌كان تاكوو ٤٥% په‌ره‌ی سه‌ندووه.
خواردنەوە و بەکارهێنانی شیر له ئێران‌دا، لە ئێستادا كه‌متر له نیوه‌ی نێونجی جیهانیی و یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی وڵاتانی پێشكه‌وتووه.
به‌پێی دوایین ئاماركان، له‌حاڵێكدا كه نێونجی جیهانیی خواردنەوە و بەکارهێنانی شیره‌مه‌نییه‌كان له نێوان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ كیلۆیه، ئه‌م ڕێژه له ئێران‌دا كه‌متر له ٦٠ كیلۆیه. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ٩٠%ی خه‌ڵكی ئێران تووشی كه‌میی كهلیسیۆم هاتوون و ئه‌مه‌ش بواری بۆ چه‌ندین جۆر نه‌خۆشینی جه‌سته‌یی، له‌وانه پووكانەوەی ئێسك خۆش كردووه.