گازگرتوویی لە کانێکی قیر لە گێڵان، کوژراو و برینداربوونی ٧ کرێکاری لێکەوتەوە

13:02 - 14 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، کرێکارێک بە ناوی "جەواد سابتی" بەهۆی گازگرتوویی لە کانێکی قیر شاری گێڵان سەر بە پارێزگای کرماشان، گیانی لەدەست دا و ٦ کرێکارێکی دیکە بریندار بوون.

"کەیوومەرس نەجەفی، محەممەد ڕەزا شوکری، محەممەد مەلەکی، عەباس شا وەلیان، موسلێم مورادی و ئەکبەر مونفرد"، لە برینداربوونی ئەو ڕووداوە بوون.

کرێکارانی گازگرتووی گێڵان بێجگە لە "ئەکبەر مونفرد" کە ئەندازیار و خەڵکی شیراز بووە، هەموویان خەڵکی شاری گێڵان بوون.

برینداربووەکانی ئەو ڕووداوە، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی گێڵان و قەسری شیرین کراون.

باری تەندروستیی دوو کەس لە برینداربووەکان نالەبار ڕاگەیەندراوە.