گازگرتووی گیانی دوو کرێکاری مەهابادی ئەستاند

12:53 - 22 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: دوو کرێکاری کورد خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی نەشتی گاز لە یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرەکانی شاری تەورێز، گیانیان لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانبار، دوو کرێکاری کورد بە ناوەکانی \"سەید ئەحمەد ئەحمەدی و سەید ئیبراهیم ئەحمەدپوور\" خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی گازگرتووی گیانیان لە دەست دا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: ئەو دوو کرێکارە کوردە لە یەکێک لە کێڵگەی پەلەوەری بووستان‌ئابادی شاری تەورێز خەریلکی کرێکاری بوون بە هۆی نەشتی گاز، گیانیان لە دەست داوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: ئەو کرێکارە کوردە لە کاتی حەوانەوە تووشی ئەو ڕووداوە بوون و ئەمە سەرەڕای چەندین جار داواکاری ئەو دوو کڕێکارە کوردە بۆ چاککردنەوەی نەشتی گازی ئەو کێڵگەیە.

ئەو دوو کرێکارە کورد خێزاندار و هەر یەکیان باوکی چەند منداڵی کەم تەمەنن.