کەیهان کەلهوڕ خەڵاتی گرمی بردەوە
21:17 - 25 رێبەندان 2716
ئاژانسی کوردپا: ئاڵبۆمی \"Sing Me Hom\" لە ئاهەنگسازی و ژەنینی کەیهان کەلهوڕ، هونەرمەندی ناوداری کورد خەڵاتی باشترین مۆسیقای جیهانیی لە ٥٩ـەمین خولی ئەو ڕێوڕەسمەدا بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
هەواڵدەریی \"ڕۆیتێرز\" بڵاوی کردەوە، ڕێوڕەسمی خەڵاتی گرمی کە گرینگترین خەڵاتی جیهان ئەژمار دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕێبەندان لە ساڵۆنی \"استیپلز\"ـی لۆس ئانجلێس بەڕێوە چوو و لەوێدا بەرهەمی بە ناوبانگی موسیقی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو ڕێزی لێگیرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا ئاڵبۆمی \"Sing Me Home\" کەیهان کەلهوڕ ئەم خەڵاتە بەنرخەی بردەوە و ئەو هونەرمەندە کورده تەنیا و یەکەمین کەسە لە وڵاتی ئێراندا کە توانیویەتی ئەو خەڵاتە بەدەست بێنێت.
لەو ڕێوڕەسمەدا هونەرمەندانی بەناوبانگی جیهانی بەشداربوون.
کەیھان کەڵھوڕ ژەنیاری گەورەی کوردی کەمانچە، لەدایکبووی شاری کرماشانه. لە تەمەنی ٧ ساڵیدا دەستی بە خوێندنی مۆسیقا کرد و لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا ڕۆیشتە وڵاتی ئیتالیا دواتر بۆ خوێندن لە ڕشتەی مۆسیقادا ڕۆیشته وڵاتی کانادا و لە زانکۆی (کارلتون اتاوا ) توانی بڕوانامە وەرگرێت.