کەمئەندامێک لە کرماشان خۆی سووتاند

13:58 - 19 جۆزەردان 2720

 بەڕێوەبەری گشتیی بونیادی شەهیدی حکوومەتی ئێران لە پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: "ئەو هاووڵاتییە کەمئەندامی ١٥ لەسەدە، ماوەیەک پێش داوای وامێکی ٨ ملیۆن تمەنیی کردبوو کە سەرەڕای ڕەزامەندی بە پێدانی وامەکە، بەهۆی تێپەراندنی ڕەواڵی کارەکە، وامەکەی دواکەوتبوو، ئەو کەمئەندامە لە پێش بینای ئەو ناوەندە حکوومەتییە خۆی سووتاند و هەنووکە لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێریی پزیشكیدایە".