کەمئەندامێک بۆ راکێشانی سەرنجی بەرسان و خێرخوازان بورجی ئیفلی دروست کرد+وێنە

12:34 - 6 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی کەمئەندام لە سەوڵاوا بە مەبەستی راکێشانی سەرنجی خەڵکی خێرخواز و ئاوڕدانەوەی بەرپرسان بۆ یارمەتیدانی، بورجی ئیفلی لە تەختە دروست کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بورجی بەناوبانگی ئیفل لەلایەن لاوێکی کورد بەناوی (فەیسەڵ یووسفی)یەوە لە شاری سەوڵاوا ی سەربە ئوستانی کوردستان دروست کرا.

ئەو بورجە، کە لە تەختە و بە بەرزیی ٦ میتر دروست کراوە، بۆ ماوەی ١٣ مانگ ئەو هونەرمەندە کوردە سەرقاڵی دروست کردنی بووە.

فەیسەڵ یووسفی، کەلە رووداوێکدا، پشتی شکاوە، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان، داوای لە بەرپرسان کردووە کە پشتیوانی لە کارەکانی بکەن، هەتا لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە توانای رۆیشتنی بەدەست بێنیتەوە.

ئەو لاوە کوردەی خەڵکی گوندی \"دەگاگا\" سێ ساڵ پێش ئێستا لە کاتی کار کردن لە بینایەکی ٤ نهۆمیدا لە شاری بیجار، لەو بینایەوە بەربوویەوەو بەو هۆیەوە مرۆغە(نخاع)ی پشتی پسا و هێز رۆیشتنی لەدەست دا.

فەیسەڵ داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی کردووە، کە لە دەرەوەی وڵات نەشتەرگەری بۆ پشتی بکەن.

فەیسەڵ یووسفی، پێشتریش بە لقە شەمچە بورجی ئیفلی دروست کردبوو.
\"23316.jpg\"

\"23319.jpg\"

\"23318.jpg\"