کەمیی کادری پزیشکی سەرەکی‌ترین کێشەی نەخۆشخانەی "تامین اجتماعی"ی سەقزە

20:16 - 25 سەرماوەز 2712
ئاژسنی کوردپا: نەخۆشخانەی \"تامین اجتماعی\" شاری سەقز بە دەست نەبوونی هێزی ئینسانی و کادری پزیشکیەوە دەناڵێنێ.

هەواڵدەریی مێهر بڵاوی کردەوە، کەمیی \"کادری پزیشکی، پزیشکی نەشتەرگەری و تایبەت بە ژنان، پاتۆلۆژیست و پزیشکی گشتی\" وەک سەرەکی ترین کێشەکانی ئەو نەخۆشخانەیە دێنە ئەژمار و ئەوەش لە کاتێک دایە ٧٠ هەزار کەس لە حەشیمەتی ٢١٠ هەزار کەسیی شاری سەقز بیمەی دەرمانیی ئەو نەخۆشخانەیەن.

\"10198.jpg\"
ئەو هەواڵدەرییە ئاماژەی بەوەش کردووە لە ماوەی چەند مانگی رابردووداچەندین جار هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری لە بەشەکانی \"دەرمانخانە، رادیۆلۆژیی و سینۆگرافی\"ی ئەو نەخۆشخانەیە سکاڵایان لەلای فەرمانداری شاری سەقز تۆمار کردووە.

لە كوردستان بەهۆی هەڵەی پزیشکی و نەبوون یان کەمیی کادری شارەزا و پسپۆری ئەو بوارە، نەبوونی ئیمكاناتی پێویستی دەرمانی، رێژەی گیان لەدەست دانی نەخۆشە تایبەتییەکان رووی لە زیاد بوون کردووە.