کەمپەینێک بۆ پشتیوانی لە شارام نازری هونەرمەندی کورد وەڕێ خرا
23:34 - 12 جۆزەردان 2714
ئاژانسی کوردپا: \"دژە پارسی\" لە قەڵەم دانی گۆرانییەکی رەسەنی کوردی لەلایەن ژمارەیەک ماڵپەڕی فارسی زمان لە ناوخۆی ئێران، پەرچەکرداری هاووڵاتییانی کوردی لێکەوتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی، فەرهەنگی و رۆژنامەنووسیی کورد بە وەڕێخستنی \"کرماشان کوردستانە و زمانی کوردی پێناسەمانە\" لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، پشتیوانییان لە شارام نازری کرد.
ئەو هونەرمەندە کوردە، لە سەرەتای مانگی رابردوودا لە کۆنسێرتێکی مۆسیقاییدا، کە پاش ١٠ ساڵ لە زێدی خۆی بەڕێوەی برد، گۆرانیی \"من مناڵ کورد فارسی نیەزانم * وە زوان کوردی قەزات وە گیانم\"ی چڕیبوو.
دوبەدوای چڕینی ئەم گۆرانییە، کۆمەڵێک ماڵپەڕی فارسی زمان، کە ئەو کەمپەینە بە \"ناوەندگەرا و بناژۆخواز\" وەسفی کردوون، هێرشیان کردە سەر شارام نازری و بە گۆرانییەکی دژە پارسی و نەتەوە خوازانە لە قەڵەمیان دا.
ماڵپەڕی پارسینە، یەکێک لەو ماڵپەڕانە بوو، کە یەکەمجار و بەبێ ئەوەی ناسیاویی زمانی و فەرهەنگی، گۆرانییەکەی شارام نازری بە \"نەتەوە خوازانە و دژە پارسی\" لە قەڵەم دا.
هاوکات شارام نازری لە لیدوانیکی تەلەفۆنیدا بۆ ماڵپەڕی فەرهەنگ نیوز، بە کاردانەوە بە نیسبەت هێرشی ئەو ماڵپەڕانەوە، رایگەایندبوو: ئەمە کۆپلە شێعرێکی کوردییە و ناوەرۆکی شێعرەکە بە تەواوەتی ئاشقانەیە و هێندیک تەنیا دەیانهەوێ پشێوی بنێنەوە و لە قوڕاو ماسی بگرن\".
ناوبراو لە درێژەدا گوتبووشی: \"سروشتییە کە گوتنی گۆرانیی کوردی بۆ خۆم لە پلەی یەکەمدا بێت و ئاساییە کە ئۆگرییەکی تایبەتیم بەم فەرهەنگە هەبێت\".
کەمپەینی \"کرماشان کوردستانە و زمانی کوردی پێناسەمانە\" کاتژمێر ١ی نیوەشەوی رۆژی ١١ی جۆزەردان دەستی بە چالاکی کردووە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٥ هەزار کەس ئەو پەیجەیان لایک کردووە.
پێشتریش چالاکانی مەدەنیی کورد دوابەدوای بێڕێزییەکانی هێزی ئینتزامی بە جلوبەرگی ژنانەی کوردی لە شاری مەریوان، کەمپەینێکیان لەژێ ناوی \"ژن بوون ئامرازی سزادانی کەس نییە\" وەڕێ خستکە دەنگدانەوەیەکی جیهانیی لێکەوتەوە.
کۆنسێرتی شوالیەی ئاواز لەلایەن ناوەندی دەنگ و رەنگی ئوستانی کرماشانەوە بایەخێکی پێنەدراو هیچ راپۆرتێکی لەو کۆنسێرتە مۆسیقاییە، کە شارام نازری پاش ١٠ ساڵ لە زێدی خۆی بەڕێوە بردبوو، بڵاو نەکردەوە.
ماڵپەڕی \"تەدبیر\"یش سەبارەت بەو کۆنسێرتەی شارام نازری نووسیبووی: هەڵویستی سەرسووڕهێنەری میدیاکان لە کاتێک دایە، کە کۆنسێرتی شارام نازری وەکوو هونەرمەندێکی کورد لە گەورەترین شاری کوردنشین بەڕێوەچووەو روون نییە کە بۆچی میدیاکان چاوەڕوانیی ئەوەیان هەیە، کە ئەو هونەرمەندە کوردە لە گوتنی گۆرانیی کوردی خۆی ببوێرێت.
شارام نازری ساڵی ١٣٢٨ لەشاری کرماشان لەدایک بووە و بە حوکمی ئەوەی کە بنەماڵەکەی لایەنگری هونەر بوون هەر لە سەردەمی منداڵیدا، دایکی لەگەڵ شێعر و ئاواز ئاشنای کردووە.
نازری لە تەمەنی ٩ ساڵیدا یەکەم بەرنامەی خۆی لە رادیۆی کرماشان بەڕێوە بردووە و لە تەمەنی ١١ ساڵیشدا لە رادیۆ و تەلەویزیونی ئێران چەند گۆرانییەکی چڕیوە.