کەمپەینی \"سەردەشت به کاتی پووشپەڕ\" راگەیەندرا
14:56 - 4 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: چالاکانی مەدەنیی سەردەشت بە مەبەستی یادکردنەوەی کیمیابارانی شارەکەیان، کەمپەینی \"سەردەشت بە کاتی پووشپەڕ\"ـیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رێک خست.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کەمپەینی \"سەردەشت بە کاتی پووشپەڕ\" لە بەرەبەری ٢٨ـەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی شاری سەردەشت ژمارەیەک لە چالاکانی خوێندکاری و مەدەنیی کوردەوە راگەیەندرا.
بەڕێوبەرانی ئەم کەمپەینە کە لەگەڵ پیشوازیی بەرچاوی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەرەوڕوو بووەتەوە، مەبەست لە دامەزراندنی کەمپەینەکەیان بۆ \"یادکردنەوەی ٧ی پووشپەڕ، ساڵوەگەڕی کیمایابارانی سەردەشت و بە جیهان ناساندنی ئەو کارەساتە\" گەڕاندووەتەوە.
کەمپەینی \"سەردەشت بە کاتی پووشپەڕ\" داوای لە هاووڵاتییان کردووە کە بە ناردنی وێنەی خۆیان، پشتیوانی و هاودەردیی خۆیان لە قوربانیانی کیمیابارانی سەردەشت دەرببڕن.
لەو پێوەندییەدا، رۆژی دووشەممە یەکی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سەردەشت لە چالاکییەکی سەمبۆلیکدا مەیدانی \"سەرچاوە\"ی سەردەشتیان کە یەکێک لەو شوێنانەیە کە لە کیمیابارانی ٧ی پۆشپەڕی ١٣٦٦ی هەتاویدا، کیمیاباران کراوە، شۆردەوە .
ئەو چالاکانە ئەو هەوڵەیان بە دروشمی \"بەڵێ بۆ ئاشتی\" و \"نا بۆ شەڕ\" بەڕێوەبرد.