کەمتەرخەمیی پزیشکی و ئەگەری بڕینەوەی لاقی کچە خوێندکارێکی بۆکانی + وێنـــە

12:56 - 12 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: کچە خوێندکارێکی کورد بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکەکانی نەخۆشخانەی شەریعەتی شاری تاران، ئەگەری برینەوەی لاقی لەئارادایە.

ماریا.ج کچە خوێندکاری کوردی خەڵکی شاری بۆکان، کە لە زانکۆی تاران سەرقاڵی خوێندن بووە، مانگی رەزبەری ئەمساڵ بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لاقی بە توندی بریندار بووە و بەمەبەستی چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانەی شەریعەتی تاران کراوە.

\"16517.jpg\"
هەواڵدەریی \"ئیسنا\" بڵاوی کردەوە، ئەو کچە خوێندکارە لەئەنجامی لەو رووداوەدا قامکی لاقێکی لەدەست لەلایەن پزیشکی نەشتەرگەرییەوە بە لاقیەوە لکێندرابوویەوە کە دەستبەجێ لە دوای نەشتەرگەرییەکەی رەوانەی ژوورێکی ٦ کەسی لەناو نەخۆشخانەدا کرابوو.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە روو، بەپێی زانستی پزیشکی ئەگەر کەسێک نەشتەرگەری قورسی بۆ بکرێت پێویستە هەتا ١٥ رۆژ لەژووری تایبەت و لەژێر چاوددێری وردی پزیشکیدا رابگیرێت.

هەمان سەرچاوە باسی لەوەش کردووە، بە هۆی پیس بوونی شوێنەکە و سەردان نەکردنی لەلایەن پزیشکەکانەوە لاقی چەپی ماریا تووشی هەوکردن (عفونت) بووە و پێیان راگەیاندووە دەبێ‌لاقی ببڕدرێتەوە.

\"16530.jpg\"
بنەماڵەی ئەو کچە خوێندکارە رایانگەیاندووە، لاقی ماریا بەتەواوەتی رەش هەڵگەڕاوە و هیچ ئۆمێدێکیان بە چاک بوونەوەی نەماوە.

بنەماڵەی ماریا سکاڵەیان لەسەر نەخۆشخانەکە تۆمار کردووە، بەڵام هەتا ئێستا بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەیان نەکراوە.

ماوەیەک لەمەوبەریش ژنێکی کرماشانی بە هۆی هەڵەی پزیشکی و بەجێمانی \"گاز استریل\" لەسکیدا، سەرجەم جەستەی تووشی هەوکردن ببوو.

پزیشکەکانی نەخۆشخانەی بێستوون لەکرماشان دوای سێ‌مانگ بەو هەڵەیەی خۆیان زانیبوو و \"گاز\"‌ـەکەیان دەرهێنابوویەوە.