کەسانی \"هەلپەرست\" شوێنەوارە مێژووییەکانی ئیلامیان کردە ئامانج
19:19 - 20 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: دزین و بەتاڵانبردنی ئاسەواری شارستانییەتی کوردستان، لە شوێنەوارێکی مێژوویی ئیلام، بووەتە قەیرانێکی کۆنترۆڵ نەکراو.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شوێنەواری مێژوویی دێهلوڕان، گۆران و چەغائاهوان، بە شێوەی نایاسایی لەلایەن کەسانی \"هەلپەرست\"ـەوە هەڵئەدرێتەوەو ئەمەش نیگەرانیی کەونینەناسانی دروست کردووە.
هەواڵدەریی میرات فەرهەنگی لەو بارەیەوە بڵاوی کردۆتەوە، هەڵدانەوەی ئەو شوێنەوارە مێژووییە، بەهۆی \"کەمیی نیگابان و پارێزوان\" لەو شوێنەوارەەوە بووە.
ئاسەوارناسان بارودۆخی ئەو شوێنەوارە دەگمەنە مێژووییەیان \"ئاڵۆز\" وەسف کردووەو لەو باریەوە رایانگەیاندووە: \"شاری ئیلام لە ریزی ئەو شوێنانەدایە، کە ئاسەوارەکانی بەتاڵان دەبردرێت\".
ئەردەشیر جەوانمەردزادە، شوێنەواری مێژوویی دێهڵوڕانی \"کون کون کراو\" وەسف کردووەو بە هەواڵدەریی CHNی راگەیاندووە: \"تەپۆڵکەی گۆران لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە هەڵدراوەتەوەو ئەو کەسانەش بەهۆی بێ چالاکیی پارێزوانانی شوێنەوارە مێژووییەکان هەست بە مەترسی ناکەن\".
تەپۆڵکەی گۆران، یەکێک لە سەرەکیترین ئاسەواری چاخی نوێی بەردین لە بەخشی هەلیلانی شارستانی شیروانی چەرداوڵ هەڵکەوتووە.
ئەو مامۆستایەی زانکۆی رازیی کرماشان لەمەڕ بارودۆخی ئێستای شوێنەوارەکانی کوردستان بە توندی ناڕەزایەتیی دەربڕیوەو هۆشداریی داوە، کە لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەو رەوتە، لە ماوەی داهاتوودا ئەو شوێنەوارانە هیچ شتێکیان لێ نامێنێتەوە.
دەگوترێ، کە لە ئێستادا تەپۆڵکەی چەغائاهوان، بۆتە کەلاوە و بەگوتەی ئاسەوارناسان ئەو تەپۆڵکەیە رۆڵێکی سەرەکیی لە ئاڵوێری ناوچەی زاگرۆس لەگەڵ ناوچەی میزوپۆتامیادا هەبووە.
مانگی رەزبەری ئەمساڵ، ٢٨٤ پارچە ئاسەواری دەگمەن کە سکە، سەری پەیکان، جامێکی زێڕین، سێ پارچە ئاسەواری شکاو و چوار دانە مۆری هاوشێوەی سکە لە ئیلام دەستی بەسەردا گیرابوو.
ئوستانی ئیلام، ٧٣٦ شوێنەواری مێژوویی، ٢١ ئاسەواری مەعنەوی و چەندین شوینی تایبەتیی تێدا هەڵکەوتووە، کە بەشێکیان لە ریزی ئاسەوارە میللییەکاندا تۆمار کراون.