١٠ کەس لە کۆڵبەران تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون

12:50 - 22 بانەمەڕ 2720

کاتژمێر ٢ی شەوی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، بەهۆی پێکدادانی دوو ماشین لە جۆری پراید لە جادەی هەورامان، ١٠ کۆڵبەر بریندار بوون.

بەهۆی ئەو ڕووداوە، ئەو ١٠ کۆڵبەرە بەسەختی بریندار بوون و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلیی شاری مەریوان کراون.

ئەو کۆڵبەرانە بەهۆی هەژاری و دەستکورتی و بە ناچاری بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانی خۆیان ڕوو لە پیشەی مەترسیداری کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان دەکەن.