٩ کەس لە دەسبەسەرکراوانی بانە بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزران

11:31 - 27 رێبەندان 2721

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندان، ٩ کەس لە دەسبەسەرکراوانی بانە بە ناوەکانی "سەلاح پزیشکی، ڕەفیق پزیشكی، بێهزاد پزیشکی، کەریم پزیشکی، ئەبووبەکر پزیشکی، ئەرسەلان پزیشکی، فەرزاد پزیشکی، جەماڵ مرەوەتی و سەعید ڕەشیدی" لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزران.

ئەو ٩ کەسە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیان لە پارێزە و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان بێبەری بوونە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو ٩ کەسەیان بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.

ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵور، ئەو ٩ کەسە بێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی بە بێڕێزی و لێدان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

هێزە ئەمنییەتییەکان لە کاتی دەسبەسەرکردنیان بێڕێزیان بە بنەماڵەکانیشیان کردبوو. هەروەها کەرەستەی شەخسیی ئەوانیشیان لەگەڵ خۆیان بردبوو.