کەبوودوەند و سوهراب زادە لەگەڵ مردن بەرەوڕوون

21:56 - 2 جۆزەردان 2716
ئاژانسی کوردپا: دۆخی جیسمی دوو چالاکی کورد بە هۆی مەترسیدار بوونی باری تەندروستیان لە زیندان زۆر ناڵەبارە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو، بەرپرسی زیندانی کراوی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە زیندانی ئیڤینەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی ڕاگوێزرا.

محەممەد سەدیق کەبوودوەند لە ١٩ی بانەمەڕەوە، سەبارەت بەدۆسیەی سازکراو،بۆزیندانی کردنی درێژماوەی خۆی، مانی لە خواردن گەتبوو.

گواستنەوەیی\" اورژانسی\" ئەو ڕۆژنامەنووسە هاوکات بووە لەگەڵ تەوسیەی پزیشکان بێهداری زیندان ئیڤین سەبارەت بە کۆتایی ‌هێنانی ناوبراو، کە بە زووترین کات دەست لە مانگرتن بهێنێت.

کەبوودوەند کە ماوەی ٩ ساڵە لە زیندان دایە، تووشی نەخۆشیەکانی دڵ_ هەناو، هەروەها ئێش و ئازاری پروستات بووتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی نێردراو بۆ ئاژانسی کوردپا، بارودۆخی جیسمی بەرپرسی رێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان ناڵەبارە و لەگەڵ ئەگەری گیان لە دەستدانی بەرەوڕوویە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، بارودۆخی تەندروستی محەممەد سدیق کەبوودوەند نیگەرانی جۆراجۆری لێکەوتووتەوە.

هەرلەو پەیوەندییەدا، بارودۆخی جسمانی ئەفشین سوهراب زادە زیندانی دیکەی سیاسی کورد ناڵەبار ڕاگەیەنراوە.

ئەفشین سوهراب زادە لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاویەوە لە زیندانی میناب لە پارێزگای هورموزگان ڕاگیراوە و تووشی شێرپەنجەی ڕێخۆڵە بووە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ کێشەی هەناسەکێشان بەرەوڕوو بووتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، شەوی ڕابردوو، ئەفشین سوهراب زادە لەگەڵ خنکان بەرەوڕوو بووە و دەردراوەکانی یان کۆخێنەکەی خوێنی تێدا بووە.

زیندانی مەحکووم بە ٣٠ ساڵ زیندان و دوورخراوی، لە زیندانی میناب، لانیکەم جارێک لە مردنی ڕزگاری بووە و پزیشکانی دەستبەجێ بۆگواستنەوەیی لە زیندان پێداگریان کردووە.

قورسایی ئەفشین تەمەن ٢٦ ساڵە، گەیشتووتە بە نزیک ٤٠ کیلۆ و بارودۆخی دەروونی نابراو زۆر ناڵەبارە.

سەرەڕایی دەربڕینی بنەماڵە بۆ دانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تەمەنی، و داوای یارمەتی کردنی باوک و دایکی لە ئەحمەد شەهید، بەڵام حیفازەت ئیتلاعاتی شاری کرماشان بەربەستیکی گەورە بە ئەژمار دێن بۆ گوستنەوەیی ئەفشین بۆ دەرەوەیی زیندان.