کەبوودوەند لە زیندانی ئێڤین"ی تاران: سەرکوت و توندوتیژی و تیرۆر لە هەر قاڵبێکدا پاساوی نییە و مەحکوومە
17:37 - 22 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: محەممەد سدیق کەبوودوەند لە زیندانی \"ئێڤین\"ی تاران، بەبۆنەی ترۆری \"عەبدولرەحمان قاسملوو\" بپەیامێکی بڵاو کردەوە.
سەرۆکی ریکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لەو پەیامەدا رایگەیاندووە، سەجەم هەوڵی ئاشتی خوازانە و حەرەکەتی سیاسیی و مەدەنیی خەڵکی کوردستان بەرەوڕووی شەڕ و توندوتیژی و تیرۆر بوونەتەوە.
لەم ساڵانەی دواییدا ٢٢ی پووشپەڕ وەک رۆژی مەحکووم کردنی تیرۆریزمی دەوڵەتی لە کوردستان ناودێر کراوە.
دەقی پەیامی محەممەد سدیق کەبوودوەند:
توندوتیژی و تیرۆر لە چەند دەیەی رابردوودا زیاتر لە هەموو دەورانێک لەهەمبەر خەڵک و چالاکانی سیاسیی کورد پەیڕەو کراوە. بەشێوەیەکی بەرچاو سەرجەم بزووتنەوە ئاشتی خواز و رەوتە سیاسی و مەدەنییەکانی کورد بەرەوڕووی شەڕ و تیرۆر بوونەتەوە. لەو پەیوەندییەدا وتوێژی دەستەی نوێنەرایەتی گەڵی کورد لە ساڵانی دوای شۆڕشی گەلانی ئیراندا بۆبە فەرمی ناسینی مافی خەڵکی کورد لەلایەن ئەرتەشی ئەو وڵاتەوە بە شەڕ و هێرش بۆ سەر کوردستان وڵام درایەوە. شەرێک کە کوژرانی سەدان هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە یەک دەیە شەڕ و خوێنـڕژی لەم ناوچەیە بەردەوام بوو، هاوکات سەرکوت و توندوتیژیی سیاسی و ئەمنیەتی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و جینۆسایدی فەرهەنگی ئاکامەکانی ئەو شەڕە بوو.
لە هەمان کاتدا هەوڵی کەسایەتیی سیاسی، نەتەوەیی و مەزهەبیی کورد بۆ راگرتنی سەرکوت و توندوتیژی و دۆزینەوەی رێگەچارەی سیاسی بۆ چارەسەر کردنی ئەو پرسە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی ئێران هیچ ئاکامێکی بەدواوە نەبوو، بەڵکوو چالاکانی ئەو رێگەیە بۆخۆیان بوونە قوربانیی توندوتیژی و تیرۆر.
زیندانی کردنی چالاکانی کورد لە نێوخۆی وڵات و تیرۆر کردنی رێبەرانی ئۆپۆزسیۆن وەک: \"دوکتور قاسملوو\" لە کاتی وتووێژ لەگەڵ حکوومەتی ئیسلامیی ئێران شیاوی لێوردبوونەوە و تێــڕامانە.
دوکتور قاسملوو لەسەر بنەمای باوەڕمەن بوون بە چارەسەر کردنی پرسی سیاسیی کورد لە رێگەی ئاشتییانەوە چووە سەر مێـزی وتووێژ، بەڵام لە هەمبەر رەوایی ماف و مافویستی خەڵکی کوردستان و هەروەها لەهەمبەر مەنتقی گفتوگۆ و دیپلۆماسی دەستەی وتوێژکاری خەڵکی کورد لە کوردستانی ئێراندا، پەنا بۆ توندوتیــژی و تیرۆر وەک رێگەی چارەسەری بردرا، بەشێوەیەک کە دیپلۆماسیی و وتووێژ لە ٢٢ی پووشپەڕی سساڵی ١٣٦٨دا بەرەوڕووی دیپلۆماسی تیرۆر بوویەوە و هاوکات بۆ توندوتیژی لە هەمبەر خەڵکی بێ تاوانی کوردا دەتوانین ئاماژە بە سەرکوتی حەرەکەتی مەدەنیی و کوشت و بڕی هاووڵاتییان کورد لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاویدا بکەین.
لە هەر حاڵەتێکدا سەرجەم بزووتنەوە مەدەنی و ئاشتی خوازانەکانی خەڵکی کوردستان، حیزب و رێکخراوە سیاسییەکان، بزووتنەوە کۆمەڵگەی مەدەنیی خەڵکی کوردستان لە ماوەی ٣ دەیەی رابردوودا بەرەوڕووی تیرۆر و کوشت و بڕ بۆتەوە.
خەڵکی کوردستان لە هەمبەر ئاشتی خوازی و وتوێژدا بەرەوەڕووی زیانی قەرەبوو نەکراوە بوونەتەوە، لەم رووەوە شەڕفرۆشتن بە خەڵکی کوردستان، تیرۆر کردنی رێبەرانی ئۆپۆزسیۆن و سەرکوتی هاووڵاتییانی مەدەنیی کورد لە هەر قاڵب و مەودای زەمەنییەکداو مەحکوومە.
محەمەمد سدیق کەبوودوەند/ زیندانی ئێڤین - تاران