کێشەی کۆمەڵایەتی لە شاری مەڵکشای ئیلام، سێ قوربانی لێکەوتەوە

14:30 - 19 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری مەڵکشا سەر بە پارێزگای ئیلام، بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، سێ کەس لە ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی ئەو شارەی کوشت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممە، مێهدی باولکی، خەڵکی شاری مەڵکشا، بە چەک سێ کەسی لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لەو شارە کوشت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی کوردپا، ڕایگەیاند: بکوژەکە پاش ڕەت کردنەوەی وڵامی ئەو بنەماڵەی بۆ خوازبینی لە کچی ئەو ماڵی بازیار، بۆ تۆڵە ئەستاندنەوە، بە چەک ئەو سێ هاووڵاتییەی کوشت.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: لەو ڕووداوە دا، کچی ئەو بنەماڵەیە بە ناوی \"کەوسەر\"، \"ناسر\"، باوک و \"یەزدان بازیار\" کوڕی ئەو بنەماڵەیە، کوژران.

بە پێی ئەو سەرچاوەیە، مێهدی باولەکی پاش پێینەدانی ئەو کچە و وڵامی ڕەتی ئەو بنەماڵەیە، سەرەتا کوسەر دەکوژێت و پاش گەڕانەوەی باوک و برای ئەو کچە لە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان، ئەوانیش دەکوژێت.

مێهدی باولکی، پاش کوشتنی ئەو سێ ئەندامەی بنەماڵە، دەسبەسەر کرا.