کێشەی بێ ئاوی و ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی مەهابادی + وێنــە

22:22 - 18 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە چەندین گەڕەکی شاری مەهاباد ناڕەزایەتیی دانیشتوانی ئەو گەڕەکانەی لێکەوتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێ‌شەممە رێکەوتی ١٨ی پووشپەڕ کۆمەڵێک لە بنەماڵەی گەڕەکەکانی \"ئەسحابە سپی\" و \"پشت تەپ\"ی شاری مەهاباد بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە ئیدارەی ئاوی ئەو شارە کۆبوونەوە.

هاووڵاتییانی شاری مەهاباد رایانگەیاندووە، کە ئیدارەی ئاو هیچ ئاوڕێک لە کێشەی ئاوی ئەو گەڕەکە ناداتەوە، ئەوش لە حاڵێک دایە کە ئاوی بەنداوی مەهاباد تەنیا بۆ بەشێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

هاووڵاتییانی گەڕەکی ئەسحابە سپی و پشت تەپ ماوەی چەندین ساڵە لە وەرزی هاویندا تووشی کەم ئاوی دەبن و بەناچاری ئاوی پێویستی رۆژانەیان لە تانکێرە ئاوەکان دەکڕن.
\"13811.jpg\"

\"13815.jpg\"

\"13814.jpg\"

\"13816.jpg\"

\"13817.jpg\"

\"13813.jpg\"