کێشەی بنەماڵەیی لە روانسەر خۆکوژیی کچێکی لێکەوتەوە

15:42 - 15 رەشەمه 2713
ئاژانسی کوردپا: کچێکی تەمەن ١٧ ساڵەی کورد، لە گوندێکی سەربە شاری روانسەر کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ کچێک بەناوی سەبری کەریمی، کچی رەسووڵ و خەڵکی گوندی \"بیاشۆش\"ی سەربە شاری روانسەر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.

\"18633.jpg\"
گوندی \"بیاشۆش\"ی سەربە شاری روانسەر
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ سەبری تەمەن ١٧ ساڵ، رۆژی سێ‌شەممەی ئەم حەفتەیە بەهۆ کێشە بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژی داوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها لە ماوەی کەمتر لە یەک حەەفتەی رابردوودا دوو ژن لە شارەکانی سەقز و بۆکان بەهۆی کێشە بنەماڵەیی و خێزانییەوە کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێنا.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە سەرەتای ئوەرزی زستانی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٦ ژن و کچی کورد بەهۆکاری جۆراوجۆر لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران کۆتاییان بەژیانی خۆیان ‌هێناوە.