کێشەی بنەماڵەیی قوربانیبوونی کچێکی ١٥ ساڵە لێ کەوتەوە

15:20 - 24 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی، لە شاری سنە، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ، لە شاری سنە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو، هەینی ٢٣ی خەرمانان، تەرمی کچێکی لاو، تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی \"سۆما\" خەڵکی شاری سنە. لە \"بان شڵانە\"ی لە شاخی ئاویەر دۆزرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە لاوە، بە هۆی کێشەی لەگەڵ باوکی بە شێوەی خۆهەڵواسین، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا دەڵێت: پاش دۆزینەوەی تەرمی ئەو کچە لاوە، لە شاخی ئاویەر، هێزە ئەمنییەتییەکان ئیزنیان نەدا، هاووڵاتییان لە نزیک تەرمی ئەو کچە کۆ ببنەوە.

دەوتری، ئەو کچە لاوە، بە ڕووسەرییەکی خۆی، خۆی هەڵواسیەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.