کێشەی بنەماڵەیی خۆکوژیی ژنێکی لێکەوتەوە

12:54 - 20 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: ژنە هاووڵاتییەکی کورد تەمەن ٣٢ ساڵ و دایکی منداڵێک، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ١٩ی خەزەڵوەر، ژنێکی تەمەن ٣٢ ساڵ بە ناوی \"ترووسکە ڕەسووڵیان\" کچی ئیسماعیل، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژە هاووڵاتییە کوردە خێزاندار و منداڵێکی هەیە و دانیشتووی گەڕەکی ڕەحیم‌ئاوای شاری شنۆیه.

دەوترێ، ترووسکە ڕەسووڵیان لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

پاش ئەو ڕووداوە تەرمی ئەو ژەن هاووڵاتییە بۆ ساردخانە شار ڕاگوێزراوە.

لە لایەکی دیکەوە چەند ڕۆژ پێش، لاوێکی خەڵکی شاری ئیلام بە هۆی خواردنتی \"حەبی برنج\" بە هۆی کێشەی ماڵی، دەستی داوەیە خۆکوژی.

شوناسی ئەم لاوە کوردە \"ڕەزا موعیزی\" کوڕی عەلی محەممەد ڕاگەیاندراوە.

بە بڕوای کارناسان، ساڵانە ٤ هەتا ٤٥٠٠ کەس لە هەوڵی خۆکوژی دەدەن و پارێزگاکانی ئیلام، لورستان، گوڵستان، گیلان، کرماشان، کوردستان و هەمەدان زۆرترین خۆکوژیان لە ئاستی ئێراندا ڕوو دەدات.