کێشەی بنەماڵەیی خۆکوژیی مێرمنداڵێکی لێکەوتەوە

12:15 - 14 پووشپەڕ 2720

ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "ئەمیر ئەرسەلان باک" کوڕی "ماڵماڵ"، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو مێرمنداڵە ١٦ ساڵەیە بە چەکی ڕاو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

"ئەمیر ئەرسەلان" خەڵکی گوندی "گولەکـ"ـی شاری پیرانشار بووە.