کێشەی بنەماڵەیی بریندار بوونی ژنێکی لێکەوتەوە

20:39 - 31 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی شەڕ و کێشەی بنەماڵەیی لە شاری سنە، پیاوێک بە دەمانچە تەقەی لە ژنەکەی کرد و لە ئاکامدا ژنەکە بە سەختی بریندار بوو.


بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی شەممە ٣١ پووشپەڕ، بە هۆی شەر و کێشەی نیوان ژن و مێردێک، پیاوەکە بە دەمانچە تەقەی لە ژنەکەی کرد و ئەمەش بریندار بوونی خێزانی لێکەوتەوە.

هەواڵدەریی حکوومەتی\"ئیسنا\"ـی پارێزگای سنە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، ڕاگەیاند: بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی، پیاوەکە بە دەمانچە شەش گوللەی بە ژنەکەیەوە ناوە.

ئەو ڕووداوە لە شارەکی نایسەر شاری سنە ڕووی داوە.

ئەو سەرچاوەیە، هەرچەند شوناسی ئەو ژن و مێردەی بڵاو نەکردووتەوە، بەڵام ڕاگەیاند، ئەو ژنە هەر دوو لاق و كڵۆکی بەر گوللە کەوتوو و هەنوکە ژنەکە بۆ چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە لە ژێرچاوەدێری پزیشکی دایە.