کیژۆڵەیەکی کورد، دیپلۆمی ئیفتخاریی وێنەکێشانی وڵاتی ژاپۆنی وەرگرت

14:51 - 22 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: کچە مێرمنداڵێکی کوردی بیجاڕی، لە کێبرکێی نێونەتەوەیی وێنەکێشانی ژینگەپارێزیی وڵاتی ژاپۆندا، دیپلۆمی ئیفتخاریی وێنەکێشانی ساڵی ٢٠١٨ی وەرگرت.

\"ئاتنا حوسێنی\"، تەمەن ١٠ ساڵ، خەڵکی یاسوکەندی شاری بیجاڕ، توانی لە نێوان ١٢ هەزار و ٥٦٣ بەشداربووی ئەو کێبرکێیە لە ٤٤ وڵاتی جیهاندا، دیپلۆمی ئیفتخاری بەدەست بهێنیت.

ئەو کچە مێرمنداڵە، ئەندامی کانوونی پەروەردەیی هزری منداڵان و مێرمنداڵانە کە لەو کێبرکێیەی وڵاتی ژاپۆندا بەشداریی کردبوو.

ئەو کێبرکێیە نۆهەمین کێبرکێی سەرتاسەریی جیهانە کە لەژێر ناوی \"ئێمە هەموومان ژینگەمان خۆش دەوێت\"، لە وڵاتی ژاپۆندا بەڕێوەچوو.