کیانووش ڕۆستەمی پلەی دووهەمی وەزنەبەرداریی جیهانی بەدەست هێنا

15:48 - 5 سەرماوەز 2715
ئاژانسی کوردپا: \"کیانووش ڕۆستەمی\" وەرزشوانی ڕشتەی وەزنەبەرداری، خەڵکی پارێزگای کرماشان، لە کێىڕكێیەکانی وەزنەبەرداریی وڵاتی ئامریکا توانیی پلەی دووهەم لە ئاستی جیهاندا بەدەست بێنێت.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، کیانووش ڕۆستەمی، وەرزشوانی کورد لە ڕشتەی وەزنەبەرداریدا لە کێبڕکێیەکانی شاری هیوستۆنی ئامریکا توانیی پلەی دووهەمی جیهان بەدەست بێنێت.

ڕۆستەمی لە کێشی ٨٥ کیلۆدا لە دوو حەرەکەتدا توانی بە تۆمارکردنی ڕیکۆردی ٣٨٧ کیلۆ، پلەی دووهەمی جیهان بۆخۆی لە ڕشتەی وەزنەبەرداریدا مسۆگەر بکات.

ئەو وەرزشوانە کوردە لە حەرەکەتی یەک زەربدا ١٧٣ کیلۆی بەرز کردەوە و میداڵی بۆڕۆنزی بەدەست ‌هێنا.

هەواڵدەریی \"ئیسنا\" لەو بارەیەوە ڕایگەیاند کە کیانووش ڕۆستەمی لەو کێبڕکێیانەدا ٢ میداڵی زیوی بەدەست ‌هێناوە.

کیانووش ڕۆستەمی وەرزشوانی کورد ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لە ئیسلام‌ئابادی غەرب لەدایک بووە و هەنووکە ئەندامی تیمی میللی وەزنەبەرداریی ئێرانە.