کۆڵبەرێكی كورد وێڕای بێحۆرمەتی پێكردن، دەستبەسەر كرا
15:11 - 3 رەشەمه 2713
ئاژانسی كوردپا: هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەناوچەی نەسوود وێڕای بێحورمەتیكردن بە کۆڵبەرێكی كورد، دەستبەسەریشیان كرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شەوی ١ی رەشەمە کۆڵبەرێك بەناوی رەجەب شێخانی لەشوێنێك بەناوی \"شاخی قەڵاگا\" لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە دەستبەسەر و دواتر بەرەوڕووی لێدان و بێحۆرمەتیكردن بۆتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، رەجەب شێخانی لەلایەن هێزە نیزامیەكانی سەر بە پایگای \"بروونی\" نەوسوود بە بەرد لێیدراوە و لەئەنجامی ئەو لێدانە دەم و ددانی شكاوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کۆڵبەرە كوردە تەنیا بە تاوانی دابینكردنی بژێوی ژیانی بێحۆرمەتی پێكراوە و ماوەی دوو رۆژیشە لە دەستبەسەری دایە.
کۆڵبەری كارێكی بەناچاری و پڕمەترسییە، كە كەسی کۆڵبەر بە هەڵگرتنی بار و گواستنەوەی بۆ شوێنێكی دیكە بژێوی خۆی دابین دەكات و بەوتەی خودی کۆڵبەران ئەگەر هەلی كارێكی شیاویان بۆ برخسێت پەنا بۆ کۆڵبەری نابەن.
ماوەیەك لەمەوبەریش سێ کۆڵبەری كوردی خەڵكی شاری پاوە بەناوەكانی زەكەریا محەممەدی، دیدار قادری و لوقمان نازی، لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئیرانەوە دەستبەسەر كرابووون.
دادگای شارستانی پاوە بۆ ئازاد كردنیی ئەو سێکۆڵبەری داوای ٩٠٠ ملیۆن تمەن بارمتەی لێكردوون.
کۆڵبەرانی كورد بە بەردەوامی لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەناوچە سنووریەكانی كوردستان بەرەوڕووی فشار دەبنەوە و ئەو فشارانەش زیاتر خۆی لە كوشتن و بریندار كردنی کۆڵبەرانی كوردا دەبینێتەوە.