کۆڵبەرێکی کورد پاش ١٠ ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی مەهاباد گیانی لەدەست دا

16:45 - 16 بەفرانبار 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەردەشت پاش ١٠ ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی مەهاباد، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "خزر بینەوا"، خەڵکی سەردەشت، پاش ١٠ ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی مەهاباد، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە، گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی کۆڵبەری سەری وەبەر گولـلەی هێزە نیزامییەکان کەوتبوو.

ئەم کۆڵبەرە کوردە، ڕۆژی هەینی، ٦ی بەفرانبار، لەگەڵ گرووپێک لە کۆڵبەران، لە سنووری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە تەقەیان لێکراوە.