کۆڵبەرێکی کورد لە هەورامان، بەهۆی جڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا

16:21 - 5 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی مەریوان، بەهۆی جڵتەی دڵەوە، لە گەردەنەی تەتەی هەورامان، گیانی خۆی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "هاشم ئەحمەدی"، خەڵکی گوندی دزڵیی مەریوان، بەهۆی جڵتەی دڵەوە لە هەورامان، گیانی لەدەست دا.

ئەم کۆڵبەرە کوردە بەهۆی گوشاری قورسیی بارەکەیەوە لە کاتی کۆڵبەریدا، تووشی جڵتەی دڵ بووە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە ڕاگوێزراوە.