کۆڵبەرێکی کورد لە شاری پاوە بریندار کرا

12:12 - 22 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری پاوە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بەسەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "دیاکۆ شەریفی"، تەمەن ٢١ ساڵ، کوڕی "بورهان"، خەڵکی گوندی "تشار"ی شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، دەست و لاقی پێکراوە.

هەنووکە ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە نەخۆشخانەی شاری پاوە، لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.