کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

16:05 - 25 بەفرانبار 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی "ئاریا خالیدی"، خەڵکی گوندی "نەروێ" سەر بە نەوسوود، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە، تەقەی لێ کراوە.

"ئاریا خالیدی" لەو ڕووداوەدا لاقی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کراوە.