کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

10:45 - 5 سەرماوەز 2720

ڕۆژی سێشەممە ٤ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "داریووش وەلدبەیگی" تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی گوندی "نۆریاو" و دانیشتووی شاری پاوە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری نەوسوود پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە تەقەی لێکرابوو و لە ئەنجامدا، لاقی بریندار ببوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە پاوە کراوە.

داریووش وەلەدبەیگی خێزاندارە.