کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری سەردەشت بریندار کرا

10:02 - 30 رێبەندان 2719

چەند ڕۆژ پیش، ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری شاری سەردەشت کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و لە ئاکامی ئەو تەقەیە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەبدولواحید کەریم‌پوور" تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی محەممەدئەمین بە سەختی بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەرانە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ، کراونەتەئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکان.

عەبدولواحید کەریم‌پوور، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کرا.