کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری سەردەشت بریندار کرا

10:42 - 27 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، لە سنووری شاری سەردەشتدا، بەسەختی بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٢٦ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەسکەندەر حەمزەزادە"، خەڵکی گوندی "دیناران"، سەر بە شاری سەردەشت، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەرانی دیکەی کورد، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە، تەقەی لێکراوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت  کراوە.