کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری خۆی بریندار بوو

10:59 - 20 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان بە توندی بریندار  بوو و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری خۆی ڕاگوێزرا.      

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەسەن"، تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی گوندی"تور" سەر بە ناوچەی سنووریی "ئەلەند"ی "خۆی" لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتدا بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لاقی بریندار بووە و سەرەتا بۆ "دەرمانگای "بلسوور" ڕاگوێزراوە و دواتر بەهۆی زۆربوونی برینەکانییەوە، بۆ نەخۆشخانەی شاری خۆی ڕاگوێزراوەتەوە.                                             

ئەم کۆڵبەرە کوردە، ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری "خۆی"دا خەوێندراوە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.