کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانەدا پێکرا

18:09 - 5 خەزەڵوەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەو شارەدا، بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەمیر ئەمیرزادە"، خەڵکی  گوندی "بڵەسەنـ"ـی شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنوروی "زڵێـ"ـی شاری بانە، لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە، تەقەی لێکراوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری بانە کراوە.