کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

22:06 - 2 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ساری بانه بریندار بوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی \"غەریب تاجی\" تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی خەلیل ، خەڵکی بەشی \"ننور\"ی بانە لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە ناوچەی \"هەنگەژاڵ\"ی ئەم شارە بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە کوردە هاوکات لەگەڵ گرووپێک لە کۆڵبەرە کوردەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو بوونەتە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت.

ئەم کۆڵبەرە کوردە لە لایەن لاقییەوە بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنه.

نیزامییە حکوومەتییەکان به گومانی \"گواستنەوەی کاڵای قاچاخ\" تەقەیان لەم گرووپە کردووە.