کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری \"خۆیـ\"دا بریندار بوو

20:08 - 23 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی شاری خۆی، بوو بە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی، ٢١ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \" کەریم فارسی\"، ٢٩ ساڵە و خەڵکی گوندی \"قوتوور\"، لە سنووری شاری خۆیدا، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەبێ ئاگاداریی پێشوو و بە گومانی هەڵگرتنی باری قاچاخ، لە مەودای نزیکەوە تەقەی لێکراوە.

ئەو کۆڵبەرە کە خێزاندارە و دوو منداڵیشی هەیە، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە، بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گواستراوەتەوە.