کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا

11:01 - 19 سەرماوەز 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی بانە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەو شارەدا بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "یادگار ئیسماعیلی" خەڵکی گوندی "زڵێـ"ـی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە.

"یادگار ئیسماعیلی" لەو ڕووداوەدا بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لاقی پێکراوە و هەنووکە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.