کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری بانە بریندار کرا

13:03 - 10 سەرماوەز 2721

شەوی سێشەممە ٩ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەرەیدوون محەممەدی" کوڕی "حوسێن"، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "گوێزڵێ" سەر بە بانە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

ناوبراو بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانەوە لاقی بریندار بووە و بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراوە.