کۆڵبەرێکی کورد لە \"دۆڵەبیـ\"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

16:12 - 24 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی پووشپەڕ، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری \"دۆڵەبیـ\"ـی شاری سەردەشت کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی \"بریاجی ئیبراهیمزادە\"، کوڕی خدر، خەڵکی گوندی \"گۆڵانـ\"ـی شاری سەردەشت، گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەی لەو کۆڵبەرانە کردووە.
لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی، ٢١ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \" کەریم فارسی\"، ٢٩ ساڵە و خەڵکی گوندی \"قوتوور\"، لە سنووری شاری \"خۆیـ\"ـدا، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بریندار بوو.