کۆڵبەرێکی کورد لە بەرزاییەکانی سەردەشت پێکرا

21:43 - 26 رەشەمه 2719

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد قادری" لە بەرزاییەکانی سنووری شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە مەودایەکی کورت، بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، تەقەی لێکراوە.

محەممەد قادری، بە هۆی کاریگەریی برینەکانییەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە.