کۆڵبەرێکی کورد لە بەرزاییەکانی سنووری پیرانشار پێکرا

10:38 - 6 رەشەمه 2719

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە بەرزاییەکانی سنووری شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەیان لێکراوە.

 لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانە ی سپا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "وەلی خەلیفە" تەمەن ٢٨ ساڵ، بە سەختی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لەو ڕووداوە دا، لاقی وەبەر گولـلەی هێزەکانی سپای پاسداران کەوتووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە.

ئەو ژمارە لە کۆڵبەرانی کوردە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، تەقەیان لێکراوە.