کۆڵبەرێکی کورد لە بەرزاییەکانی سنووری "نەنۆڕ"ی بانە کەوتە خوارەوە

09:52 - 29 بەفرانبار 2720

ڕۆژی یەکشەممە ۲٨ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عوسمان حەسەنپوور"، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی بانە، لە بەرزاییەکانی سنووری "نەنۆڕ"ی بانە کەوتە خوارەوە.

ئەو کۆڵبەرە کورده لەو ڕووداوەدا، بەهۆی قورسیی بارەکەی، پشت و مۆرەکانی پشتی تووشی ئازار بوونە.

"عوسمان حەسەنپوور"، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیووبیـ"ـی بانە کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی، ۲٦ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد ئەحمەدیی ئایچی"، خەڵکی شاری سەقز، لە سنووری "بروێشکانیـ"ـی بانە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست دا.